ترەمپ: رەنگە بەمزووانە لەگەڵ پووتن كۆ ببینەوە

:: PM:04:53:15/06/2018 ‌

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكایی ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بەدووری نەزانی لە وادەیەكی زۆر نزیكدا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتن سەرۆكی رووسیا كۆ ببێتەوە. 

لە چوارچێوەی ساسەتەكانی نوێی ئەمەریكا لە دوای هاتنی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، ئەو لەگەڵ نەیار وڵاتانی دژ بە سیاسەتەكانی پێشووی ئەمەریكا كۆ دەبێتەوە و هەڵوێستی بوێرانە وەردەگرێت كە سەرانی پێشووی ئەمەریكا ئەو هەنگاوانەیان نەهاوێشتووە، لەوانە رێكخستنی كۆبوونەوەی لووتكە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور كە لە 12ی ئەم مانگە لە سنگاپوور بەڕێوە چوو.

ئەو كەناڵە ئەمەریكاییە لە ترەمپی گواستەوە لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی ئەگەری دانیشتنی لەگەڵ پووتن بەمنزیكانە لەسەر مێزی گفتوگۆ گوتی، ئێمە دەتوانین و دەستیشمان پێ كردووە، دووپاتی كردەوە، پێویستە رووسیا بگەڕێنینەوە ناو گرووپی حەوت گەورە وڵاتی پیشەسازی.

لە 8ی ئەم مانگە دیمتری بیسكۆڤ، گوتەبێژ بەناوی سەرۆكایەتی رووسیا دووپاتی كردەوە كە هەردوو سەرۆك باسی ئەگەری كۆبوونەوەیان كردووە لە شاری ڤیەنا، هەروەها ئەو بابەتە لە دیداری پووتن لەگەڵ سباستیان كۆرتز، راوێژكاری نەمسا باسی لێوە كراوە، بەڵام تا ئێستە هیچ رێككەوتن و گفتوگۆ لەو بارەوە نییە.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل