لە دووەم رووداوی هاوشێوە ئەمڕۆ هەینی ئاگرێك لە بازاڕێكی میللی شارۆكەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر كەوتەوە و چەند دووكانێك سووتاون و زیانی مایەكیان پێ گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی شایەتحاڵەكان و سەرچاوەكانی بەرگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە بەشێكی بازاڕی گەورەی سۆران كەوتووەتەوە و چەند دووكانێك زیانیان پێ گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی لە رووداوەكە نەكەوتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت رووداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە رووی دابێت.
شایەنی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگرێك لە لە بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستانی هەولێر كەوتەوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە 120 دووكان سووتان و لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە هۆكاری ئاگرەكە یاری ئاگرین بووە.