لە كەلار منداڵێك برایەكی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا

:: PM:07:47:15/06/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی حوزیرانی 2018 كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان برایەكی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

رائید عەلی جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی حوزەیرانی 2018، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە گەڕەكی گوندی ئەڵمانی لە شارۆكەی كەلار، منداڵێكی تەمەنی نۆ ساڵان لەكاتێكدا مێوانی ماڵی ناسیاوێكیان دەبن، بە ئۆتۆمبێلی باوكی برایەكی تەمەن پێنج ساڵانی خۆی شێلا و كوشتی.

زیاتر گوتی، منداڵە نۆ ساڵانەكە سویچی ئۆتۆمبێلەكەی لە باوكی بردووە و براكەیشی لە حەوشە بووە و چووە بەسەریدا و شیلاویەتی، روونی كردەوە، ماڵی قوربانییەكە لە گەڕەكی كەلاری نوێن و تەرمی منداڵەكەیش براوەتە پزیشكی دادوەری نەخۆشخانەی گشتیی كەلار.

ئاماژەی كرد، یەكەم رووداوی گیان لەدەستدانە كە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا تۆمار كرابێت.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل