بگەڕێكی ئینتەرنێت بە فەرمانی دەنگی كار دەكات


بەپێی زانیارییە دزە پێكراوەكان لەناو كۆبوونەوەكانی ناوخۆیی كۆمپانیای "مۆزیلا" كە پەرەپێدەری بگەڕی فایەرفۆكسی بەناوبانگە، ئەوان بیریان لە پەرەپێدانی سەكۆی گەڕان كردووەتەوە بەكردنی بۆ سەكۆیەكی تەواو دەنگی كە رێگە بە بەكارهێنەر بدات بەگەڕان لەناو تۆڕی ئینتەرنێت بە بەكارهێنانی فەرمانی دەنگی.

بەپێی ماڵپەڕەكانی تایبەت بە تەكنۆلۆجیا، مۆزیلا ناوی لەو ئەپلیكەیشنە نوێی دەنێت "Scout" و بەپێی راپۆرتەكان تا ئێستە ئەو ئەپلیكەیشنە كاری لەسەر دەكرێت و لە قۆناغی یەكەمیدایە و تا ئێستا كۆمپانیاكە بنیاتی سەكۆ دەنگییەكەی دیاری نەكردووە بۆ گەڕان بەناو ئینتەرنێت و پێكهاتە سەرەكییەكانی كە مسۆگەری سەركەوتن و بڵاوبوونەوەی ئەو سەكۆیە دەكات.

ئەو هەنگاوەی مۆزیلا لە سایەی گرنگیدانی زلهێزانی بواری تەكنۆلۆجیا دێت وەك ئەپڵ و مایكرۆسۆفت و گووگڵ بۆ پەرەپێدانی ئەپلیكەیشنەكانیان بۆ یارمەتیدانی دەنگ  كاتێك مۆزیلا هەوڵی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی زۆری خۆی دەدات لە دنیای بگەڕەكانی ئینتەرنێت بۆ گەیشتن بە مەبەستەكەی.

سەرچاوە/ سكای نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:08:18:15/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌