زانایان توانیان چارەسەری مشكی پەككەوتە لە تاقیگە بكەن و توانای جوڵانەوەیان بۆ بگەڕێننەوە، دوای ئەوەی بڕبڕەی پشتیان تووشی پێكان هاتبووەوە، ئەوەیش لە رێگای چارەسەری جینی، ئەو كارەی دەرگای هیوا بۆ تووشبووانی پەكەوتەیی دەست و پێ دەكاتەوە.
مشكەكان كە تووشی پێكان لە پەلەكانیان هاتبوونەوە بەهۆی زیانگەیشتن بە دڕكە پەتكیانەوە، ئەوان زوو چاكبوونەوە و توانیان شت بگرن و خۆیان خۆراك بخۆن لە دوای درزی لێدانیان بە جینێكەوە، توێژەران لەو بارەوە دەڵێن، دەتوانرێت هەمان شت بۆ پەككەوتەیی مرۆڤ بەكار بهێنرێت.
پرۆفیسۆر ئەلیزابێس برادبێری، سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت مشەكەكان توانای جوڵانەوەیان هاتەوە بەر دوای ئەوەی جینەكانیان لە رێگەی درزییەوە بۆ گواستنەوە و ئەوان توانیان دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەری بجوڵێن و شت بگرن.
میكانیزم و بیرۆكەی ئەو رێگایە بریتییە لە لێدانی درزییەك لە شوێنی زیانپێگەیشتووی دڕكە پەتك كە جینێكی تیادایە و توانای دروستكردنی ئەنزیمێكی هەیە بەناوی "شوندرۆیتیناز" لە دڕكە پەتك كە هەڵدەستێت بە لێكهەڵوەشاندنەوەی شانەی كۆتاییەكانی دەمارە خانە زیانپێگەیشتووەكان، ئەوەیش رێگە بە گەشەكردنەوەی دەمارەكان و دووبارە بەستنەوەی دڕكە پەتك و گەڕانەوەی توانای جوڵەكردن دەدات.