فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بناری قەندیل و برادۆستیان بۆردومان كرد

:: PM:10:28:15/06/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی بناری قەندیل و برادۆستیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردومان كرد.

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك فڕۆكەی سەربازی توركیا گوندەكانی ئێندزە، كورتەك، سەرگەلی لە سنووری بناری قەندیل و لە سنووری برادۆستیش، خواكورك، گەلی خواكورك و گەلی رەشیان بۆردومان كرد.

بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر قەندیل و برادۆست و سنووری ئامێدی بەپاساوی بوونی بارەگا و چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەردەوامە كە بووەتە مایەی بێزاری خەڵكی ئەو دەڤەرە كە تووشی زیانی زۆری مایەكی بوونەتەوە، جیا لەوەی جارجاریش تووشی زیانی گیانی دەبنەوە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل