چین 50 ملیار دۆلار رسومات دەخاتە سەر كاڵاكانی ئەمەریكا

:: PM:11:18:15/06/2018 ‌

ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ "شینخوا" لە لیژنەی تاریفەی گومرگی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت (ئەنجوومەنی وەزیرانی چین)ی گواستەوە كە چین رسووماتی زیاتر بەرێژەی 25% دەخاتە سەر 659 جۆر كاڵای ئەمەریكایی كە بەهاكەی دەكاتە 50 ملیار دۆلار. 

ئاژانسەكە زیاتر گوتی، رسووماتی گومرگی لەسەر كاڵاكانی لە ئەمەریكا بەرهەم هاتوون بە بەهای 34 ملیار دۆلارە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە و لە شەشی تەمووزی داهاتوو دێتە سەپاندن، لەو كاتەی وادەی دەست پێكردنی زیادكردنی رسوومان بۆ سەر كاڵاكانی تر كاتێكی تر دێتە راگەیاندن.

ئەمڕۆ هەینی 15ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری سەپاندنی باجی زیاتری بەسەر كەلوپەلی هاوردەی چینی بە رێژەی 25% دا، ترەمپ بەڵێنی دا ئەگەر چین هەنگاوی دژ بەرانبەر ئەمەیكا بگرێتە بەر، ئەوا رێژەی باجەكە زیاتر دەكات و ئەو باجە تەواوی كەلوپەلی چینی دەگرێتەوە كە تا ساڵی 2025 دروست دەكرێن.

شایەنی باسە بەهای قەبارەی ساڵانەی كەلوپەلی هەناردەكراوی چین بۆ ئەمەریكا دەگاتە 50 ملیار دۆلار، ئەمەی ترەمپ كردوویەتی پاساوی پاراستن و گرتنەبەری رێوشوێنی پاراستنی خاوەنداریەتی هزری و تەكنۆلۆژییە.


سەرچاوە/ رۆیتەرز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل