پلەكانی گەرمی بەرز دەبێتەوە بارانیش دەبارێت

:: AM:09:59:16/06/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات سبەی پلەكانی گەرمی بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەموو ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەبێ، لە هەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەلەهەوری جیاجیا.

لە كەركووك  ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە دهۆك ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت دەبێ، هەروەها ئەگەری بوونی باران لەناوچە شاخاوییەكان، بەرزترین پلەی گەرما 39 پلە و نزمترین پلەیش 23 پلەی سیلیزی دەبێ.

هەروەها سبەی یەكشەم ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەمێنێتەوە، لە هەولێر و سلێمانی و  كەركووك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، لە دهۆكیش ئاسمان ساماڵ دەبێ،  بەرزترین پلەی گەرما 40 پلە و نزمترین پلەیش 25 پلەی سیلیزی دەبێ. 







وشە - رامیار جەواد