بەڤیدیۆ.. كچە كوردێك كلیپێكی جیاواز بڵاو دەكاتەوە

:: PM:01:49:16/06/2018 ‌
خانمە گۆرانیبێژی كورد شنۆ حەمێ لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە كوردستان بۆ كاركردن بۆ گۆرانیەكی نوێ و وەك جەژنانە دوای تەواوبوونی سەرجەم كارەكانی بڵاوی دەكاتەوە بەشێوەیەكی جیاوازو خۆی سەما دەكات تێیدا.

ئەمڕۆ دوای بڵاوبوونەوەی كلیپەكەی ئەو كچە هونەرمەندە دەرهێنەری كلیپەكەی كاروان میسكی بە"وشە"ـی راگەیاند، تو یا مایی  tu ye mayi ناوی نوێترین و تازەترین گۆرانی خانمە گۆرانیبێژ شنۆیەو تازە بڵاومان كردۆتەوە وەك جەژنانە، ئەو گۆرانییە بەشێوەیەكی جوان كاری بۆ كراوە و خانمە گۆرانیبێژی ناوبراو جیاوازانە رۆڵی تێدا دەبینێت  و سەما دەكات تێیدا، ئەو گۆرانییە لەمیلۆدی و تێكستی شامل بریفكانیە. 

شنۆ "بەوشە"ـی راگەیاند: بۆ ئەو كلیپە گەڕاومەتەوە كوردستان و بەشێوەیەكی نوێ كاری بۆ كراوە، یەكەم كلیپم بەناوی ڤینا من بوو، 
لەئێستەدا ژمارەیەك بەرهەمی ترم لەبەردەستدایە و لەداهاتوویەكی نزیكدا بڵاویان دەكەمەوە.

جیاوازی كلیپەكەی لەوەدایە وەك خانمە گۆرانیبێژانی تری نەكردووە و سەماكار و ئەكتەری بەكارنەهێناوە بۆ بەشداریكردن و رۆڵ بینین لەكلیپەكەیدا، بەڵكو خۆی رۆڵی تێدا دەبینێت و سەماش دەكات تێیدا ، واتە هەم گۆرانیبێژەو هەم ئەكتەریش . 

شایەنی باسە ناوبراو لەوڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات و بەشداری چەندین كۆنسێرت و كاری هونەری كردووەو خاوەن دوو بەرهەمی گۆرانییە .



وشە/ شاخەوان شێخانی



وشە - رامیار جەواد