كۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێكخراوی ئۆپیك ساز دەكرێت

:: PM:03:12:16/06/2018 ‌

سەرچاوە هەواڵییەكان ڕایان گەیاند، سعودیە وەك سەرۆكی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت"ئۆپیك" میوانداری هەریەكە لە وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە ڕێكخراوەكە دەكات، بەمەبەستی ئەنجام دانی كۆبوونەوەی ساڵانەی گروپەكە.

ئاژانسی رۆیتەرز ڕای گەیاند، ڕیاز و مۆسكۆ بەهۆی ئەو پێوەندییە بەهێزەی نێوانیان بڕیاری هاوئاهەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك و نائەندام لە ڕێكخراوەكەدا و لەم هەفتەیە دا لە كۆبوونەوەكە زیاتر گرنگی پێدەدرێت.

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بەسەردانێك گەیشتە مۆسكۆ و لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا كۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات و زیاد كردنی ڕێككەوتن و هاوئاهەنگییەكان كرد.

سەرچاوەیەك لە ڕێكخراوی ئۆپێك كۆبوونەوەكەیان بە گرنگ وەسف كرد و ئاشكرایان  كرد كە ئەمە تەنیا بیروبۆچونێك نییە و لە داهاتوو كاری لەسەر دەكرێت و هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی وەزیرانی وزە لە ڤییەنا زیاتر گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.




وشە - په‌یام محه‌مه‌د