بۆ كردنەوەی ڕێگەی هەولێر كەركووك دوو پێشنیار خراوەتەڕوو

:: PM:03:29:16/06/2018 ‌
بەمەبەستی كردنەوەی ڕێگەی هەولێر كەركووك لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو داخراوە ئەمڕۆ لیژنەیەكی حكوومەت  عێراق سەردانی شارۆكەی پردێیان كردوو دوو پێشنیاریان كردووە.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، سەعید حاجی موشیر بەرپرسی ئەنجوومەنی جوتیارانی سنووری پردێ‌ بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان هەبوو لە شارۆكەی پردێ‌ بەمەبەستی كردنەوەی ڕێگەی هەولێر كەركووك.

ئەو بەرپرسەی شارۆكەی پردێ‌ دەڵێت، دروستكردنی پردێكی نوێ‌ لە نزیك پردە ڕووخاوەكە یان چاك كردنەوەی پردە ڕووخاوەكە، ئەمانەش بە نووسراوێك ئامادەكراو ڕەوانەی بەغدا كراوە.

بڕی یەك ملیار دینار تێچووی چاك كردنەوەی پردە كۆنەكەیە و بڕی یەك ملیار و 600 ملیۆن دینار تێچووی دروست كردنی پردێكی نوێیە ئەوە بە گوتەی ئەو بەرپرسەی سنووری شارۆكەی پردێ‌.

سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراقیش بڵاویان كردۆتەوە كە بە نووسراوێكی فەرمی حەیدەر عەبادی داوا كراوە لەماوەی سێ‌ ڕۆژ ڕێگەی هەولێر كەركووك بكرێتەوە.

پردی شارۆكەی پردێ‌ لەدوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری باڵێكی سەربازی یەكێتی لە شەرێكی پێشمەرگەی كوردستان و حەشدی شەعبی تەقییەوە و حەشدی شەعبی تووشی شكست بوو داستانی پردێ‌ تۆمار كرا كە تانكێكی ئەبرامز تیایدا تەقێندرایەوە. 



وشە - رامیار جەواد