فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پردێ ئاشكرای كرد، دۆخی ته‌ناهی كه‌ركووك ڕۆژ له دوای
ڕۆژ ڕوو له خراپبوونی زیاتر ده‌كات و كه‌ركووك به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره هه‌نگاو
ده‌نێ.
كه‌مال كه‌ركووكی فه‌رمانده‌ی
پێشمه‌رگه له شارۆكه‌ی پردێ له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، دوای كشانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه له كه‌ركووك له كاتی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كرده تیرۆریستییه‌كان
به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادیان كردووه و بووه‌ته هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی و
زیادبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و ئاسایشی شاره‌كه.
ئه‌و قسانه‌ی د.كه‌مال
كه‌ركووكی له كاتێكدایه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو گرووپێكی هه‌رزه و
كاڵفامی یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر به قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركووك، شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد و فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان كرد، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركووك ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری و تاوانی زۆر
بوونه‌ته‌وه و كوشتن و بڕین و تاڵانی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی كورده‌كان له‌و
شاره به‌رده‌وامی هه‌یه و زیاتر له 170 هه‌زار كه‌سیش له‌و شاره و ناوچه‌كانی
تر ئاواره‌بوون.