به‌گوێره‌ی نووسراوێكی
سكرتێری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كه ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كراوه و تێیدا فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی
نێوان هه‌ولێر – كه‌ركووك ده‌ركرد.
نووسراوه‌كه له 14ی
حوزه‌یران / یۆنیۆ واته ڕۆژێك پێش جه‌ژن له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی
گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق " فه‌ریق روكن محه‌مه‌د حه‌مید كازم" به
په‌له ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كراوه و تێیدا هاتووه،
نامه‌یه‌كی هاوپێچتان له داوای ڕاوێژكار " ئه‌ركان شه‌ریف مه‌عرووف" ئه‌ندامی
نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ده‌سته‌ی ڕاوێژكاران بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، هاوكات سه‌رۆكی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی
ڕێگای ئاماژه پێ دراو ده‌كات، به گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان و پاراستنی
ئاسایشی ناوچه‌كه.
له كۆتایی نووسراوه‌كه
هاتووه، هه‌رچی پێویسته بۆ ئه‌و كاره جێبه‌جێی بكه‌ن و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
ڕێگای نێوان هه‌ولێر –
كه‌ركووك له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و له‌كاتی داستانه قارهمانییهكانی
پردێ به ته‌واوی داخرا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وانه‌یه‌كی مێژوویییان
به هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكان دا و ڕێگریان كرد له هاتنه پێشه‌وه‌یان و تێپه‌ڕین
له پردێوه بۆ ناوچه‌كانی نزیك شاری هه‌ولێر.
هه‌رچه‌نده له
داستانی پردێ خیانه‌تكاران چاوساغی میلیشیاكانیان ده‌كرد و له میدیاكان ده‌هۆڵی
ئه‌وه‌یان ده‌كوتا سوپای عێراق تا زاخۆ ناوه‌ستێ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به
توندی وه‌ڵامیان دانه‌وه و ئه‌برامزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان تێك‌شكاند، هه‌رچه‌نده
دوای وه‌ستانی شه‌ڕ و ئاسایببوونهوهی دۆخه‌كه، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ڕێگاكه به ته‌واوی كرایه‌وه، به‌ڵام میلیشیاكان و سوپای عێراق تا ئێسته‌یش
ڕێگاكه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ناچارن به كۆیه و ته‌قته‌ق و شوان دا بۆ
كه‌ركووك بڕۆن.