ڕۆژنامه‌ی
"واشنتن تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه حزبوڵای لبنانی فڕۆكه‌خانه‌ی
ڕه‌فیق حه‌ریری نێوده‌وڵه‌تی له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنانی كردووه ناوه‌ندی
مامه‌ڵه‌ی ڕه‌شی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك و چه‌كداران، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
كۆنتڕۆڵ كراوه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی، حزبوڵا پێگه‌ی خۆی له دوای هه‌ڵبژاردن
قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی چه‌كدارانی ئێران له ناوچه‌كانی ململانێ له
سووریا و ئێران به پێچه‌وانه‌وه‌یش.
پێشتر باڵوێزخانه‌ی
لبنان له تاران بڵاوی كرده‌وه، له پێناوی ئاسانكاری گه‌شتی ئێرانییه‌كان بۆ
لبنان و به پێچه‌وانه‌وه‌یش، مۆركردنی پاسه‌پۆرتی چوونه ژووره‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی
ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یرووت هه‌ڵگیراوه، ئه‌مه‌یش به باشترین ئاسنكاری بۆ
پاسدارانی ئێران داده‌نرێ، تا به ئاسانی له ناوچه‌كه هاتوچۆ بكه‌ن و چه‌كداره‌كانیان
بۆ سووریا بگوزانه‌وه و په‌ره به به‌رنامه‌كانیان بۆ فره‌وانخوازی له ناوچه‌كه
بده‌ن.
حزبوڵای لبنان له‌لایه‌ن
ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و كۆمكاری عه‌ره‌بی وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی هه‌ژمار
كراوه، هاوكات ئێرانیش به‌رده‌وامه له پاره‌داركردنی ئه‌و حزبه و به‌كارهێنانی
له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا.
پێشتر ناوه‌ندی
لێكۆڵینه‌وه‌ی برۆكینگز حزبوڵا و قاعیده و داعشی وه‌ك سێ مه‌ترسیدارترین ڕێكخراو
هه‌ژمار كرد، بۆ مامه‌ڵه‌كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانی پێوه‌كردن.