پۆلیسی توركیا ده‌ستی
به هه‌ڵمه‌تێكی ڕه‌شبگیری له شارۆكه‌ی سوروچی سه‌ر به شاری شانێل ئورفا كردووه،
دوای ئه‌وه‌ی پێنجشه‌می ڕابردوو هێرشكرایه سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان
و دوو كه‌س كوژران و هه‌شتی تریش برینداربوون.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار خه‌لیل یه‌ڵدز له ئه‌نجامی هێرشه‌كه برینداربوو و
برایه‌كیشی گیانی له ده‌ست دا، پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دووكانه‌كانی بازاڕی شارۆكه‌ی
سوروچ هێرشیان كرده سه‌ر، پۆلیسی توركیا ڕێوشوێنی توندی له ناوچه‌كه گرته‌به‌ر.
فڕانس پرێس بڵاوی كرده‌وه،
كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 19 كه‌س به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له ڕووداوه‌كه‌ی پێنجشه‌می
ڕابردوو گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه، یه‌كێك له گیراوان كاندیدی پارتی
دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كه یه‌كێكه له پارته كوردییه به‌شداره‌كانی
هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران/یۆنیۆ.
سه‌پاندنی حوكمی ڕه‌شبگیری
له‌و شارۆكه‌یه كه زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانی كوردن، له كاتێكدایه پێشتر
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی پارتی داد
و گه‌شه‌پێدان بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا داوا له به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبده‌ن هه‌ده‌په له هێنانی ڕێژه‌ی 10%ی ده‌نگه‌كان دوور بخه‌نه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بڕن و نه‌توانن بچنه په‌رله‌مانه‌وه.