ئه‌مڕۆ ئەنجلینا جۆلی له‌ مووسڵ بوو

:: PM:06:51:16/06/2018 ‌
ئەنجلینا جۆلی ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی و باڵیۆزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى حه‌زه‌یران، كه‌ هاوكات دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕمه‌زانه‌ سه‌ردانى شارى موسڵى كردووه‌.

ئەنجلینا جۆلی، خانمه‌ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیوود و باڵیۆزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانی به‌شی ڕاستی مووسڵ كرد و ڕاپۆرتى ووردى له‌ باره‌ى ڕه‌وشتى  ناوچه‌كه‌وه‌ گواسته‌وه‌.

ئەنجلینا جۆلی، ئاشكراى كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی به‌شی ڕاستی شاره‌كه‌ی كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌  وێرانكارییه‌كانی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، ته‌واوى ناوچه‌كه‌ وێران بووه‌، بڕیاریشه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری  ئه‌مه‌ریكى بۆ هاوكاریكردنی قوربانییه‌كانی مووسڵ ته‌رخان بكات.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ ئەنجلینا جۆلی سه‌ردانى عێراق ده‌كات، پێشتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ نزیكه‌ه‌ له‌ شارى دهۆك كامپی ئاواره‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی داگیركارییه‌كانی داعش، ناوچه‌كانی خۆیان جێهیشتبوو و له‌ كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژیانیان به‌ ئارامى به‌سه‌ر ده‌برد.

ئەنجلینا جۆلی پیت، ئەکتەرێکی ئەمه‌ریکی بەناوبانگە و بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکارە، لەدایک بووی چوارى حوزه‌یرانى ساڵى 1975ه‌، کچێکی ھەیە بەناوی شیلوە نۆڤێل لە ئەکتەر براد پیت، وەھەروەھا ھەردووکیان باوک و دایکی بەخێوکەری مادوکس جۆلی بیت لە کەمبۆدیا، زھار جۆلی بیت لە ئەسیوبیا، و نوفیل شیلوە لە ڤیێتنام، و ھەروەھا ئەنجیلینا بەناوبانگە بەکاری خێرخوازی و ئێسته‌ باڵیۆزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ unhcr


وشە - محەمەد میران