خانمە گۆرانیبیژی كورد نیان عەبدوڵا چەند وێنەیەكی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتی فه‌یسبووك بڵاو كردەوە و ئەو بە تەندروستییەكی باش دەركەوتەوە.
نوێترین وێنه‌كانى خانمە گۆرانیبێژى ناودارى باشوری كوردستان "نیان عەبدوڵا"، له‌گه‌ڵ خانەوادەكەیهتى و به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه وێنه‌كانى گرتووه، وێنه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى و هەردوو كوڕەكەیدایه.
نیان عەبدوڵا، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له‌سه‌رى نووسیووه: "جەژنی هەمووان پیرۆزبێت، بەهیوام هەمووان شاد و لەش ساغبن ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنەوە چەند وێنەیەکمان چرکاند لەگەڵ هاوسەرەکەم و هەردوو کوڕەکەم، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان".
نیان عەبدوڵا لە سالی 1996ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە و تا ئیستە خاوەن چەندین گۆرانی و كلیپی بڵاوكرایەوە، "بێ نسیبم" ناوی دوا بەرهەمی هونەرییەتی كە گۆرانییەكی ماوە دریژە، دواتر بەهۆی تووشبونی بە نەخۆشی شێرپەنچەی هیلكەدانەوە و چارەسەركردنی لە كاری هونەری دوور كەوتووەتەوە.