شۆفێرێكى ته‌كسى كه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكى "قیرغیزستان"، به ئۆتۆمبێڵێكه‌ى به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵك ده‌كه‌وێت و هه‌شت كه‌س بریندار ده‌كات، ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن پۆلیسى ڕووسیاوه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى حوزه‌یران له مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا، ئۆتۆمبێڵێكى جۆرى ته‌كسى به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵك ده‌كه‌وێت و هه‌شت كه‌س بریندار ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ى بریندار بوونه به سه‌ختى هانده‌رانى یارییه‌كانى مۆندیالن و تا ئێسته ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه.
پۆلیسی ڕووسیا به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاندووه، كه شۆفێری ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه و ده‌ركه‌وتووه، مۆڵه‌تی شۆفێری قیرغزستانی هه‌یه، و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى به‌رده‌وامه،و برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
پۆلیسی ڕووسیا زیاتر گوتوویه‌تى، كه هیچ كه‌سێك بۆهۆى ئه‌و ڕووداوه وه گیانى له ده‌ست نه‌داوه، و ڕووداوه‌كه ته‌نها به هۆكارى ئه‌وه بووه شۆفێرى ئۆتۆمبێڵه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ى خواردنه‌وه‌ى هۆشبه‌ردا شۆفێرى كردووه و هه‌وڵى تیرۆرستى نه‌بووه.
ڕۆژى پێنجشه‌مى ڕابردوو 14ى حوزه‌یران ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا كرایه‌وه و یەكەم یاریی لە سەعات شه‌شی ئێوارە ده‌ست پێ كرد له نێوان وڵاتانى ڕووسیا - سعوودیا.