گۆرانیبێژى لاوى كورد "شەهریار" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه و په‌یامێكى ناڕووى تێدا نووسیووه.
گۆرانیبێژ شەھریار لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌ى خۆیى له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تى: "ناتوانم لەبەر خاتری کەس کەسم خۆش بوێت و ناشتوانم رقم لە کەس بێت لەبەر خاتری کەسێکیتر، بۆیە هەموو کەسێکم وەکو خۆی خۆش ئەوێت و خۆم كەسە باش و خراپەکان بۆ خۆم دیاری ئەکەم، وە هەر شتێک کە لە ژیانما ڕوو ئەدات هیچی نە لەبەر خاتری کەسە، نە لەڕقی کەسە تەنها ژیانی سادەی خۆمە و بە ویست و بە دڵی خۆم بەڕێ ی دەکەم، وە هەرگیز نە باش نە خراپ لە بیر ناکەم و بۆ هەردووکیان بە وەفام".
وێنه و گوتهكهى شه‌هریار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له لایه‌ن هه‌واداره‌كانیه‌وه پێشوازی لێكراوه و پرسیارى ئه‌وه‌یان لێ كردووه كه بۆ ئه‌و په‌یامه‌ى له ئێسته بڵاو كردووه‌ته‌وه.
گۆڕانیبێژ شەھریار حەسەن، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانى كوردستانى باشوور، لە ساڵی 2006 دەستی كردووە بە كاری ھونەری، سەرەتا لە ڕێی بەشداری لە پرۆگرامی كورد ستار ناسرا و خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، زیاتر گۆرانییه كۆنه‌كان هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانى كورد ده‌ڵێته‌وه، له‌وانه‌یش :" كه‌ریم كابان - عه‌باس كه‌مه‌ندى".