لە کوردستان پلەکانی گەرمی دادەبەزن

:: AM:10:32:17/06/2018 ‌

 

بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی لە 48 سەعاتی داهاتوودا پلەکانی گەرمی لە کوردستان روویان لە دابەزین دەبێت. ئەمڕۆ یەکشەم  ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمیش لە کەرکووک بە 40پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت و لە پارێزگاکانی تر 37یان خوارووی 37 دەبن، بەڵام بۆ سبەی دووشەم پلەکان دادەبەزن.

 

لە هەولێر بەرزترین پلە 37و نزمترین پلەی گەرمی 26 دەبێت بەڵام بۆ سبەی دووشەم پلەیەک دادەبەزێت. هاوکات ئاسمانی سلێمانی بۆ ئەمڕۆ، پلەکانی گەرمی لە نێوان 35و 22دا دەبن  و بۆ سبەی دووشەم کەشوهەوا  خۆشتر دەبێت و پلەیەک دادەبەزێت.

 

لە دهۆک پلەکانی گەرمی لە نێوان 34و 22دا دەبن و بۆ سبەی دووشەم لەم پارێزگایەش پلەی گەرمی دابەزین تۆمار دەکات.

 

لە کەرکووک بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت کە 40 پلەی سیلیزییە و لەو پارێزگایەش سبەی دووشەم کەشوهەوا باشتر دەبێت و پلەکانی گەرمی لە نێوان 39 و 28 لە جووڵەدا دەبن.







وشە - سلێمان تاشان