عەزیز وەیسی گۆرانیبێژی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی
كوردستان كار بۆ گۆرانییەکی نوێ دەكات و تێیدا لەگەڵ
گۆرانیبێژانی بیانی دەردەكەوێت .
ئەو وەك یەكەم ماڵپەر بۆ "وشە" دوا و لەبارەی
ئەو بەرهەمەی گوتی "نوێترین كارمان بریتییە لەكاركردن بۆ گۆرانی و كلیپێكی جیاواز
لەرووی كلیپ و تۆماركردنەوە ، ئەو گۆرانییە نویێیە بە سێ زمان كاری تۆماركردنی بۆ
كراوە و لەگەڵ گرووپێكی جوان و بەئەزموون
كاری كلیپی بۆ كراوە، كاری میوزیك گرووپی رووناك لەتاران ئەنجامی داوە و هەریەك لە
گۆرانیبێژانی هیندی وەحیدی عەبدوڵایی و گۆرانیبێژی باشووری ئێران كەیوان عەلی محەمەدی
بە دوو زمانی جیاواز و بەزمانی خۆیان گوتوویانە و منیش بەزمانی كوردی تۆمارم كردووە
و گۆرانییەكە بەزمانی كوردی و زاراوی فارسی باشووری و هندییە بەناوی كورەندییە و لەكاری
وێنەگرتن و دەرهێنانی ناسری حەیدەرییە و لەتاران كاری بۆ كراوە.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە كاری تازەی كاركردنە بۆ سێ كلیپی
تر و بەمزووانە بڵاوی دەكاتەوە و دوایین گۆرانیشی بە زاراوەی هەورامییە.
عەزیز وەیسی بەگۆرانیبێژی هەڵپەركێ ناوبانگی دەركردووە و
خاوەنی چەندان كلیپ و گۆرانی هەڵپەركێیە.
وشە/ شاخەوان شێخانی