ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی تۆیۆتا دنیای سەرسام كرد

:: AM:11:28:17/06/2018 ‌

تۆیۆتا بۆ سەرەتاكانی مانگی حوزەیران ئۆتۆمبێلێكی خستە بازاڕەكانەوە كە بووە جێگای سەرنجی خەڵك، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ دیزاینە جوانەكەی و بەهێزییەكەی.

بەپێی هەواڵیك كە لە ماڵپەڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە نوێترین ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا دەكات و دەڵێت، كۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Prius" ی بەشێوازێكی بەهێز و ناوازە دروست كردووە و خستوویەتە بازاڕەكانی دنیاوە، ئەم كۆمپانیایە ئۆتۆمبێلەكەی بەشێوازێكی زۆر سەرنجڕاكێشانە دیزاین كردووە‌ و هێزێكی زۆری بۆ داناوە بۆیە بووەتە جێگای سەرنجی كڕیاران و هەوادارانی ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا.

كۆمپانیاكە لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ئەم ئۆتۆمبێلەوە چەند روونكردنەوەیەك دەدات كە ئەم ئۆتۆمبێلەی خاوەن تایبەتمەندیی ناوازەیە و بەشێوەیەكی زۆر ناوازە دروست كراوە و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوە، جگە لەوەیش ئەم ئۆتۆمبێلە هێزێكی زۆری هەیە و بزوێنەرێكی بەهێزی لەسەرە كە هێزەكانی دەگاتە هێزی 121 ئەسپ و بزوێنەرەكەی 2.0 لیترییە و شەش پستۆنە.

كۆمپانیاكە ئەوەشی روون كردووەتەوە‌ كە ئەم ئۆتۆمبێلە خاوەن شەش گێڕە و بزوێنەرێكی بە‌هێزی هەیە و بە شێوازێكی بەهێز دروست كراوە بە دیزاینێكی جیاوازەوە، هەروەها دەربارەی نرخەكەشی كۆمپانیاكە دەڵێت، نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە 23 هەزار و 475 دۆلاری ئەمەریكی.








وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان