كام یاری زۆرترین بەكارهێنەریان هەیە؟

:: PM:12:10:17/06/2018 ‌

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب یەكێك لە كەناڵەكانی ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە كۆی كردووەتەوە 10 یاری دیاری كردووە كە گەیمەرەكان و خەڵكی بەشێوازێكی زۆر بەربڵاو بەكاری دەهێنن.

بەپێی ڤیدیۆیەكی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب كە لە كەناڵی "Jacks Top 10" دا بڵاو كراوەتەوە باس لە 10 یاری دەكات كە زۆرترین بەكارهێنەری هەیە لە دنیادا و دەڵێت، بەگوێرەی ئامارەكانی ساڵی 2018 ئەم یوتیووبەرە چەندان زیانیاری كۆكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كام یارییە زۆر لای خەڵكی و گەیمەرەكان باوە و زۆر بەكاردەهێنرێت، بۆیە لە ئەنجامدا دوای ئەوە چەندان ئاماری كۆكردەوە بەگوێرەی ڕیزبەندی چەندان یاری بەناوبانگی دیاریكرد كە لە وڵاتە جیاوازاكان بەشیوازێكی بەربڵاو بەكاردەهێنرێن و بوون بەخۆشترین یاری لای ئەو خەڵكە.  

لە ڤیدیۆیەكەدا یوتیووبەرەكە ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كە ئەم یاریانە تایبەتن بە ئامێرەكانی "Xbox" و "Ps3 و Ps4"  هەروەها لە ساڵی جیاوازدا دەرهێنراون، هەروەها ریزبەندییەكەی ئەنجام داوە بەگوێرەی ئامارەكانی ساڵی 2015 بۆ ساڵی 2018 كە تێیدا یاری GTA 5 ریزبەندی 10یەم دەگرێت و یاری fortnite ڕیزبەندی یەكەم دەگرێت.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان