مایكرۆسۆفت نوێترین لاپتۆپی خستە بازاڕەكانەوە

:: PM:02:51:17/06/2018 ‌

مایكرۆسۆفت كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی دنیا بۆ ساڵی 2018 یەكێك لە نوێترین و باشترین لاپتۆپەكانی خستە بازاڕەكانەوە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "techradar " دا بڵاو كراوەتەوە، باس لە نوێترین لاپتۆپی مایكرۆسۆفت دەكات و دەڵێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ ساڵی 2018 نوێترین لاپتۆپی دروست كرد بەناوی "Surface Book 2" و خستەیە بازاڕەكانی دنیاوە، وەك كۆمپانیاكە باس لەو بەرهەمەكەی دەكات، ئەم لاپتۆپە بەشێوازێكی زۆر ناوازە دیزاین كراوە و هێزێكی زۆری بۆ دانراوە، ئەمەش وای كردووە ببێت بە یەكێك لە لاپتۆپە بەهێزەكانی دنیا. 

كۆمپانیاكە ئەوەی روون كردووەتەوە كە ئەم لاپتۆپە ڕامی لە هەشت گێگابایتەوە دەست پێدەكات تا دەگاتە 16 گێگابایت و میمۆری ناوەكی 256 گێگابایتە و شاشەكەی 13.5 ئینچە و روونییەكەی دەگات بە 2000 بە 3000 پیكسڵ و بە كۆڕای حەوت كار دەكات، جگە لەوەیش كێشێكی سووكی هەیە كە دەگاتە 1.6 كیلۆگرام و بە دیزاینێكی تەنك و جوان دروست كراوە.

جگە لەوەیش كۆمپانیاكە دەربارەی نرخی ئەم لاپتۆپە چەند روونكردنەوەیەك دەدات، بەهۆی ئەوەی كە چەندان تایبەتمەندیی ناوازە و دیزاینێكی سەرسوڕهێنەری هەیە نرخەكەی دەگاتە هەزار و 599 دۆلاری ئەمەریكی.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان