كۆمپانیای سۆنی بڕیاریدا ئەم هاوینە یەكێك لە باشترین و خێراترین تابلێتەكانی بخاتە بازاڕەكانی دنیاوە و وەك كۆمپانیاكە ڕوونكردنەوە دەدات تابلێتەكەی زۆر بەشێوازێكی جوان دروستدەكرێت و دەبێتە ڕكابەری تابلێتەكانی بەهێزەكانی تر.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
gizmochina" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بەرهەمە نوێیەكەی كۆمپانیای سۆنی دەكات و دەڵێت، كۆمپانیای سۆنی بڕیارە بۆ هاوینی ساڵی 2018 نوێترین تابلێتی بخاتە بازاڕەكانەوە بەناوی "Xperia XZ2" ەوە و وەك سۆنی ڕوونكردنەوەی داوە ئەم تابلێتە بە یەكێك لە بەهێزترین و باشترین تابلێت دادەنرێت لە دنیادا.
كۆمپانیاكە لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ئەم تابلێتەوە چەند روونكردنەوەیەك دەدات و دەڵێت تابلێتەكە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەم شیوەیە دەبێت، تابلیتە نوێكەی سۆنی خاوەن شاشەیەكی گەورەیە كە دەگاتە 8.0 ئینج، لەگەڵیدا كامێرایەكی بەهێزی بۆ دانراوە كە كامێرای پێشەوەی هەشت مێگاپێكسڵە و كامێرای دواوەی 13 مێگاپێكسڵە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەیش كردووە كە ڕامی ئەم تابلێتە نوێیەیە هەشت گێگا بایت دەبێت و میمۆری ناوەكی لە 32 گێگا بایتەوە دەست پێ دەكات و دەگاتە 256 گێگا بایت، لەگەڵ ئەوانەشدا بە سیستەمی ئەندرۆید 8.1 كار دەكات بەڵام تائێستە هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە لەسەر نرخەكەی.