ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له چوارچێوه‌ی مۆندیالی 2018 له ڕووسیا چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز به‌ڕێوه ده‌چن، له دوێنێوه‌یش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌جامدانی یارییه‌كان ئه‌نجام دراوه.
دوای دەستپێکردنی مۆندیالی 2018 لە وڵاتی رووسیا رۆژانە یاریەکان لەنێوان وڵاتە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئەمڕۆش لە بەرواری 17 ی حوزەیراندا چەند یارییەکی بەهێز بەرێوەدەچن لە گرووپی E دا کە لە سەعات شەشی ئێوارە یاری نێوان "ئەڵمانیا - مەکسیک" دەست پێدەکات کە بە یەکێک لە یارییە بەهێزەکان دادەنرێت، دواتر لە سەعات نۆی شەو یاری نێوان " بەرازیل - سویسڕا" دەست پێدەکات کە لە دوێنێوە رێوڕەسم بۆ ئەم یارییە ڕێکدەخرێت، چونکە یەکێکە لە یارییە خۆش و پڕ جۆشوخرۆشەکان لە دنیادا.
جامی جیھانی مۆندیال ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆكه‌ی ڕۆبێر جۆردانی فه‌ڕه‌نسی كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ڕێكخراوی فیفا بوو، پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك بكرێته‌وه پاڵه‌وانانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان له‌خۆ بگرێت كه دواتر له‌لایه‌ن جۆل ڕێمیه‌ی فڕه‌نسی به ته‌واوی بڕیار درا له ساڵی 1930 یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی بۆ وڵاتان ئه‌نجام بدرێت، تا ئێسته ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه 32 جار ئه‌نجام دراوه دواین پاڵه‌وانییه‌تیش له به‌ڕازیل بوو كه ھه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو به پاڵه‌وان.