بەخواردنی شبیت خۆت لەم کێشە تەندروستیانە ڕزگاربکە

:: PM:05:27:17/06/2018 ‌

یەکێک لە سەوزە بەسوودەکان بۆ جەستەی مرۆڤ سەوزەی شبیتە، پزیشکان دەڵێن خواردنی شبیت زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەرسیان هەیە و ناتوانن بە شێوازێکی ئاسان خۆراکەکانیان هەرس بکەن.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "curejoy" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە سوودەکانی خواردنی شبیت دەکات و دەڵێت، بەگوێرەی توێژینەوە نوێکان کە لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراکەوە ئەنجام دراوە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە سەوزەی شبیت یەکێکە لە بەسوودترین سەوزەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆر مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکانی "A، B6، C، E و K" کە سوودێکی زۆریان هەیە بۆ جەستە، بۆیە لێرەدا باس لە چەند سوودێکی ئەم سەوزەیە دەکەین:

یەکەم – شبیت یارمەتی سیستەمی هەرس دەدات: وەک پزیشکان ئاماژەیان پێ کردووە و دەڵێن، خواردنی شبیت یارمەتی ئاسانكردنی كرداری ھەرس دەدات، بەھۆی ئەوەی لە مادە ڕیشاڵییەكان پێكھاتووە، جووڵەی ڕیخۆڵە ئاسان دەكات و كاریگەری لەسەر چالاك كردنی ئەنزیمەكان ھەیە، بەمەش کاری هەرس ئاسان دەبێت و لە کێشەکانی هەرس رزگارتان دەبێت.

دووەم – شبیت ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە: یەکێکی تر لە سوودەکانی خواردنی شبیت ئەوەیە کە کۆنترۆڵی ئاستی بەرزی کۆلستڕۆڵ دەکات لە خوێندا، هەروەها لە کێشەی بەرزی کۆلستڕۆڵ رزگارتان دەکات ئەمەیش بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر مادە ڕیشاڵییەکان و مادەی "گیمفۆبریزڵ" لەناو شبیتدا.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان