له 24ی ئایار/مایۆی
ئه‌مساڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز وتارێكی تۆماس جیبۆنزی بڵاوكرده‌وه و تێیدا به
وردی ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه
هاوپه‌یمانه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و ڕووسیا باس كراوه، بۆ هه‌وڵدانی
كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه‌ی گازی "كونوكو" له ڕۆژهه‌ڵاتی دێرزوور، هاوكات
لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه مایك پۆمپیۆی ئاماژه پێ داوه كه له دانیشتنێكی
تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌دان چه‌كداری ڕووسییان كوشتووه.
ئه‌و قسانه‌ی نیویۆرك
تایمز بڵاوی كردووه‌ته‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پروپاگندانهیه كه پێشتر سه‌رچاوه‌كان
له ناوخۆی سووریا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرد، كه زۆرینه‌ی كوژراوان له ناوچه‌كه
میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانن، نه‌ك چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕووسیا، ئه‌مه‌یش له
ڕاپۆرتێكی به‌دواداچوونی دا له‌لایه‌ن گۆڤاری دێرشپیگلی ئه‌ڵمانی بڵاوكرایه‌وه.
دێرزوور یه‌كێكه له
شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و كه‌وتووه‌ته كه‌ناراوی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و
به گه‌وره‌ترین شاری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داده‌نرێ و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ده‌ستی تیرۆریستان پاككرایه‌وه، سێ شارۆكه‌ی تر
له باكوری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه هه‌ن كه به "مارات،
خشام، تابییه" ناو ده‌برێن، ڕووباره‌كه له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه و
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سووریای دیموكرات له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كهناراوهكانن و
هێزه‌كانی ئه‌سه‌دیش له دیوی ڕۆژئاوی ڕووباره‌كه، له ساڵی 2017 هێزه‌كانی
سووریای دیموكرات توانیان ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كونوكو له دێرزوو بگرن كه
ده‌كه‌وێته چوارگۆشه‌ی شاره‌دێی "مارات" و پێشتر ناوچه‌كه له ژێر ده‌ستی
تیرۆریستانی داعش بوو، هاوكات نزیكه‌ی 30 له سه‌ربازانی هێزی رینجه‌رز و ده‌لتا
فۆرس له شارۆكه‌ی خشام بڵاوه‌یان پێ كراوه، كه به‌هێزێكی تایبه‌ت و به‌هێز داده‌نرێ
و ته‌نیا بۆ كرده‌ی تایبه‌ت و هه‌ڵمه‌تی نهێنی و ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان مه‌شقیان
پێ كراوه.هاوكات هێزی به‌رگری ئاسمانی و تیمی پسپۆر له پێوه‌ندی كردن به فڕۆكه
جه‌نگییه‌كان بوونیان هه‌یه، كه مووشه‌كی جافلینی دژه تانكیشیان پێیه، یه‌كه‌یه‌كی
هێزی مارێنز و هێزی سه‌وزیش له‌وێ بوونیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای
دیموكراتن، سه‌كۆی ده‌ریایی "هیمراس كه ده‌توانێ مووشه‌كی عه‌یار 227 ملیم
بۆ مه‌ودای دوور بهاوێژ، جیا له‌وانه‌یش هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مووان
مه‌ترسیدارترن و له ناوچه به وردی ده‌سووڕێنه‌وه.
له سه‌ره‌تای 2018 له
نێوان هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دانوستاندن ده‌ستی پێ كرد،
به‌و ئامانجه‌ی كورده‌كان كێڵگه‌ی گازی كونوكو ڕاده‌ستی میلیشیاكانی ئه‌سه‌د بكه‌ن،
له مانگی شوبات/فێبرایه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی هێز و
ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی زۆر له فڕۆكه‌خانه‌ی دێرزوور كرد، بۆیه ئه‌گه‌ری هێرشكردنه
سه‌ر كێڵگه‌كه به‌هێز بوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییان به هێزه‌كانی
ڕووسیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، هاوكات جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری
به ئه‌نجامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، فه‌رمانده‌ی باڵای
ڕووسیا له سووریا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و هێزانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی
دێرزوورن سه‌ر به مۆسكۆ نین، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له ڕێی ئامێره‌كانی
گوێگرتنه‌وه له شه‌پۆلی ڕادیۆی ئه‌و هێزانه به زمانی ڕووسی گفتوگۆیان كردووه
و ڕێنماییان ئاراسته‌ی یه‌كتر كردووه، زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كانی تریش "لیوای
باقر" بوون كه هێزێكی میلیشیایی دوو هه‌زار و 500 كه‌سییه و سه‌ر به
ئێرانن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسدارانی ئێران مه‌شقیان پێ كراوه، جیا له‌وان یه‌كه‌یه‌كی
هێزی فاتمیون و زه‌ینه‌بیون له‌وێ بوونیان هه‌بووه، كه به‌شی زۆریان له چه‌كداری
ئه‌فغانی و پاكستانی پیكهاتوون، شیعه‌ن و وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له ئێران كردووه
و تارانیش له به‌رانبه‌ر مووچه‌ی هه‌زار و 200 دۆلاری مانگانه بۆ جه‌نگ ڕه‌وانه‌ی
سووریای كردوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش هێزه‌كانی ڕاوچی داعش كه سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌دن
و له‌لایه‌ن ڕووسیاوه مه‌شقیان پێ كراوه، به چڕی له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ
كراوه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست
و ڕۆژنامه‌ی كومیرسانتی ڕووسیا له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ بڵاویان
كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی به سه‌ركرده‌یه‌كی ڕووسی به‌ناوی "یه‌ڤگینی
بریگۆزین" كردووه تا ئه‌سه‌د و ڕووسیا ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه خۆیان له
كارێكی له‌وشێوه‌یه دوور بخه‌نه‌وه كه به نیازبوون له ماوه‌ی شه‌ش تا نۆی
شوبات/فێبرایه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر كێڵگه‌كه، بریگۆزین خاوه‌نی كۆمپانیاكانی ته‌ناهییه
و له سووریا ڕۆڵی گه‌وره‌یان گێراوه و له‌گه‌ڵ دیمتری یوتكین و هێزه‌كانی ڤاگنه‌ر
ڕۆڵی باڵایان له هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان له ئۆكرانیا و سووریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
پوتین یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان به فه‌رمی سه‌ربازی ڕووسی نین، به‌ڵام بۆ
مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی كار ده‌كه‌ن.
هێزه میلیشیا و نافه‌رمییه‌كانی
ڕووسیا له سووریا كه وه‌ك كۆمپانیای ته‌ناهی له وڵاته‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ڕووسیا و دواتر ئه‌سه‌د كار ده‌كه‌ن، له چه‌كدارانی پێشووی سوپای ڕووسیا
پێكهاتوون، هه‌ریه‌كه‌یان مانگانه بڕی 150 هه‌زار تا 200 هه‌زار رۆبل وه‌رده‌گرن،
كه ده‌كاته دوو هه‌زار و 400 تا سێ هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ
ڕژیمی ئه‌سه‌د ڕێككه‌وتوون، كه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت و گاز له
سووریا بگرن، به ڕێژه‌ی 25% داهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌بێ، بۆیه ئامانجی سه‌ره‌كی
ئه‌وان كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتییه له سووریا.
له حه‌وتی
شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو هێزێكی 250 كه‌سی لیوای چواری ڕژێمی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی
زه‌ینه‌بیوون و فاتمیون به ئاراسته‌ی پردی باشووری شارۆكه‌ی تابییه ڕۆیشتوون،
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گولـله‌ی هۆشداریان له ئاسمان بۆ هه‌ڵداون، دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه،
پاشان له هه‌مان ڕۆش پاش سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ هێزێكی نزیكه‌ی 500 كه‌سی به
چه‌كی قورسه‌وه له باكوری دێرزوور به‌ره‌و ڕووباری فورات و ڕۆژئاوای شارۆكه‌ی
"مارات" پێشڕه‌وییان كردووه، به‌هه‌مانشێوه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه و نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بكه‌ن و ده‌ستیان به پاشه‌كشه
كردووه.
دواتر هێزه‌كان پێشڕه‌وی
تریان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه و هێرشیان كردوه و مووشه‌كه‌كانیان له دووری 500
مه‌تر له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌وهۆیه‌وه هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته وه‌ڵام و سه‌كۆی
ده‌ریایی هیمڕاس 12 مووشه‌كی ئاراسته كردوون و دواتر فڕۆكه‌ی ئێف 22 و فڕۆكه‌ی
بێفڕۆكه‌وانی ریاپێر 36 ئامانجیان پێكاوه و 20 تانكی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و
كۆمپانیاكانی ڕووسیا و میلیشیاكانی ئێران كرانه ئامانج و به وردی گورزێكی كوشنده‌یان
لێ درا، هێرشه‌كه له سه‌عات یه‌ك ده‌ستی پێ كرد و له سه‌عات دوو هێزه‌كانی ئه‌سه‌د
و هاوپه‌یمانه‌كانی ناچار به پاشه‌كشه كران و به گشتی شه‌ڕه‌كه چوار سه‌عاتی
خایاندووه و تا سه‌عات چوار و 30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وامی هه‌بووه،
دواتر هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و ئێران فه‌رمانیان به وه‌ستاندنی شه‌ڕ و پاشه‌كشه‌ی ته‌واوه‌تی
كردووه.
گرژی و شه‌ڕ و
ئاڵۆزییه‌كان به نهێنی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به كێڵگه‌ی نه‌وت و گازی
سروشتی له سووریا له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌لایه‌كه‌وه و ئێران و ئه‌سه‌د
دژ به ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام دۆخه‌كه
وه‌كو خهڵووزێك وایه و ته‌نیا گه‌شاندنه‌وه‌ی پێویسته، تا سه‌ره‌نجام شه‌ڕه‌كه
په‌ره بسێنی و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له سووریا له‌یه‌كتر بده‌ن، بۆیه هیچ
داهاتوویه‌كی ڕوون بۆ سووریا بوونی نییه و به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپابوونی
سه‌ره‌تای جه‌نگێكی نوێی جیهانی له ناوچه‌كه‌دایه.