سه‌رۆكی لیژنه‌ی
ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، له دوای جه‌ژنی
ڕه‌مه‌زان به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبه‌كان خه‌ریكی پۆست و پێگه ده‌بن له حكوومه‌تی
داهاتوو، دۆخی ته‌ناهی به‌غدا به ته‌واوی له ده‌ست ده‌رده‌چێ و ئاڵۆزی شاره‌كه
ده‌ته‌نێت.
حاكم زاملی سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی
ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ئێسته له
دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، دۆخی ته‌ناهی پایته‌خت به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێ،
چونكه حزبه‌كان و به‌رپرسان سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و پێگه‌ی زیاتر ده‌بن
له حكوومه‌تی داهاتوو، هاووڵاتییان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش و
گرووپه مافیا چه‌كداره‌كان به‌جێ ده‌هێڵن.
زیاتر گوتی، ئه‌مه به‌هۆی
زۆربوونی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك و ناسنامه‌ی ساخته‌یه كه به ئاسانی له‌لایه‌ن
تیرۆریستان و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ناسنامه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان ساخته ده‌كرێ
و كرده‌ی تیرۆریستی و تاوانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌رێ، بۆیه پێویسته چه‌ك ته‌نیا له
ده‌ست ده‌وڵه‌ت بمێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، له
ئێسته‌وه كرده‌ی ڕفاندن و دزی و تاوانی كوشتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر له به‌غدا ڕووی
له زیادبوونه و نیگه‌رانی زۆری لای هاووڵاتییان دروست كردووه، هێزه ته‌ناهییه‌كان
خۆشیان هۆشداریان داوه، كه دۆخی ته‌ناهی له ده‌ست ده‌رده‌چێ و تیرۆریستان پیلان
داده‌ڕێژن تا ده‌رفه‌تی نه‌مانی حكوومه‌ت و ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی
خۆیان بقۆزنه‌وه.