سوپای توركیا ئاشكرای
كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی چیای قه‌ندیل له باكوری عێراق
بۆردمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردووه، به‌وهۆیه‌وه‌یش
35 چه‌كداری په‌كه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.
ڕۆژی شه‌موو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرای كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توانیویانه
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان له چیای قه‌ندیل بكه‌نه ئامانج و چه‌ند
سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه به‌ر بۆردمانه‌كه كه‌وتوون.
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"
بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای
كردووه، ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رۆكۆماری توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه له ڕۆژی هه‌ینی
هاتوونه‌ته ئه‌نجام دان و فڕۆكه‌كان بۆردمانی چڕیان ئه‌نجام داوه، به‌وهۆیه‌وه‌یش
35 له چه‌كدارانی په‌كه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.
سوپای توركیا بۆردمانه‌كانی
بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له قه‌ندیل زیاتر كردووه، كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری
نێوان توركیا و ئێران و عێراق، چه‌ندان جاریش ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی باڵای توركیا
هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپراسیۆنێكی به‌رفره‌وان بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
پارتی كرێكارانی
كوردستان له ساڵی 1984ه‌وه جه‌نگی دژی توركیا ڕاگه‌یاندووه و له 2011 ئاگربه‌ست
له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نرا و ده‌ست به گفتوگۆ كرا، به‌ڵام دواتر شه‌ڕ له
2013 ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.