به‌رپرسانی ته‌ناهی
ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، ده‌ستدڕێژی گولـله له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه
بۆ سه‌ر فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له دره‌نگانی شه‌و له ویلایه‌تی نیوجێرسی 20
برینداری لێ كه‌وته‌وه.
نوێنه‌ری داواكاری
گشتی نیوجێرسی ئاشكرای كرد، پیاوێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له ئه‌نجامی ده‌ستدڕێژی
گولـله گیانی له ده‌ست داوه و دوو كه‌سیش به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن گیراون، پاش
ئه‌وه‌ی له سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یان له شاری ترینتۆی 60 كیلۆمه‌تر باشووری
ڕۆژئاوای شاری نیویۆرك ده‌ستدڕێژی گولـله‌یان له فێستیڤاڵێكی هونه‌ری كردووه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه
سه‌ره‌تایییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، زۆر له به‌شدارانی فێستیڤاڵه‌كه ته‌قه‌یان
كردووه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی "ئاڕت نایت" ئه‌نجیلۆ ئونفری
داواكاری گشتی ناوچه‌ی مێرسر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه، چه‌كی
زۆر به‌كارهاتووه.
له نێو ئه‌و 20
برینداره منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ بوونی هه‌یه و دۆخی له مه‌ترسیدایه، زیاتر
له هه‌زار كه‌سیش له فێستیڤاڵه‌كه به‌شداریان كردووه له‌و كاته‌ی ته‌قه‌كردن و
توندوتیژی ده‌ستی پێ كردووه.
داواكاری گشتی ئاشكرای
كرد، ئه‌گه‌ری ئاڵۆزی زیاتری لێ ده‌كرێ، كاتێك سه‌یری گرته ڤیدیۆكانی ناو
فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌یت، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاوسۆزی به لێشاو بۆ
برینداران ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چی بۆ برینداران پێویست بێ،
ئاماده‌ن به په‌له جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌و ڕووداوی ته‌قه‌كردنه
له ناوه‌ڕاستی نیوجێرسی له كاتێكدایه گفتوگۆی توند له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك له ماڵه‌كان و توندكردنی یاساكان،
بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به دیارده‌ی كوشتن و ته‌قه‌كردن له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان
بهێنرێ، چونكه ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا توندوتیژی و
ته‌قه‌كردن زیادی كردووه.