پێگه‌ی
"مۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه نزیكبوونه‌وه‌ی زۆر له
نێوان سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی عامری و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا،
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، نامه گۆڕینه‌وه له نێوان تاران و واشنتن له ڕێی
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوونی هه‌یه.
پێگه‌كه له
ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، زۆرێك له گرووپه میلیشیاكانی شیعه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ لیستی میلیشیاكان بووه دووه‌م
لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن و 47 كورسی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه پێشبینی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی
زۆر له نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی نهێنی و دوور له چاوی كامێرا‌كان ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی داوه، به‌شێك
له گرووپه میلیشیاكان له عێراق كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ئێرانن، ئێسته به
جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێ دوژمنكاری نێوان تاران و واشنتن به كۆتا
بێنن، باشترین نموونه‌یش بۆ ئه‌مه به‌شدارنه‌بوونی سه‌رجه‌م میلیشیاكانه له
ڕۆژی جیهانی قودس كه دوا هه‌ینی ڕه‌مه‌زانه و تێیدا به‌ڵێنی تۆڵه و شه‌ڕ دژی
ئیسرائیل ده‌درێ.
له به‌شێكی تری
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، هه‌موو ساڵ له ڕۆژی جیهانی قودس، میلیشیاكان و شیعه‌كانی سه‌ر
به ئێران له عێراق، ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیان ده‌سووتاند، یان له‌سه‌ر شه‌قام
ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان ده‌نه‌خشاند و به سه‌ری ده‌كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ حاڵه‌تێكی
له‌مشێوه‌یه بوونی نه‌بوو و هیچ دروشمێكیش دژی ئه‌مه‌ریكا نه‌گوترایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن
له نێوان هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا
له به‌غدا، به‌ڵگه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولایه له یه‌كتر، زانیارییه‌كانیش
دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هادی عامری و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
زۆر سوورن له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش
له‌لایه‌ن به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به توندی ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و
ئاماژانه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا، هاوكات جوڵه‌ی
باڵوێزی ئه‌مه‌ریكایش له عێراق به دیدار له‌گه‌ڵ عامری و مالیكی، كه به‌مدواییه
نووری مالیكیش به توندی هێرشی ده‌كرده سه‌ر واشنتن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكایش
ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هاوبه‌ش و نزیكی
خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
له ڕاپۆرته‌كه
ئاماژه به هه‌ڵوێستی نه‌رمی عامری كراوه، له‌و كاته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا عه‌سائیبی
ئه‌هلی حه‌قی خسته لیستی تیرۆره‌وه و هادی عامری له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ته‌نیا
داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره
بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م میلیشیاكان
نزیك بێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌میشه له نێوان خراپ و خراپترین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
خراپه‌كه‌ی ده‌كات.