پاریس و به‌رلین هه‌وڵی
لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ن، بۆ ده‌ست كردن به چاكسازی له ناوچه‌ی یۆرۆ،
ئه‌مه‌یش دوای مانگێك له ناكۆكی و دابه‌شبوونی هه‌ردوولا دێ، له‌سه‌ر پرسی
پێداچوونه‌وه و چاكسازی كردن له‌سه‌ر ناوچه‌ی یۆرۆ.
وه‌زیری دارایی فڕه‌نسا
برۆنۆ لۆ میر له تویته‌ری خۆی ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا
ئۆلاف شۆلز له هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
له داهاتوویه‌كی نزیك بگه‌نه ڕێككه‌وتن و هه‌ردوولا به‌یه‌ك ده‌ست كار بۆ
پێداچوونه‌وه و چاكسازی له ناوچه‌ی یۆرۆ بكه‌ن.
وه‌زیره‌كه‌ی فڕه‌نسائاماژه‌ی دا، هیواده‌خوازین كه گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رلین به‌رده‌وام
بێ، تا له به‌رزترین ئاست له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام
بدرێ، كه بڕیاره سێشه‌می داهاتوویش له به‌رلین هه‌ریه‌ك له ئه‌نجێلا مێركل و
ئیمانوێل ماكرۆن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و
بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتی
ئه‌وروپا و نزیك له دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاشكرای كرد، تا ئێسته
سێ خاڵی گرنگ ماون پێویسته له نێوان هه‌ردوو وڵات یه‌كلایی بكرێنه‌وه و ئێسته‌یش
به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات چوونه‌ته‌وه پایته‌خته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی دوا بۆچوونی
حكوومه‌ته‌كانیان وه‌ربگرن و سێشه‌می داهاتوو بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بده‌ن.
وه‌زیری دارایی فڕه‌نسا
هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕێككه‌وتنه‌كه و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان
هه‌ردوولا ده‌رنه‌بڕی كه تا ئێسته یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.