ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى پێشووى شارى مووسڵ ئاشكراى ده‌كات، به‌رپرسێكى شارى مووسڵ به مه‌به‌ستى گه‌نده‌ڵى هه‌واڵى فرۆشتنى ته‌رمی چه‌كداره مردووه‌كانی داعشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له
میدیاكانى عێراق هه‌واڵى فرۆشتنى لاشهكانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، پارێزگارى پێشووى مووسڵ سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه ده‌دات و به‌رپرسێكى مووسڵ تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌سیل نوجه‌یفى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك سه‌رنجى خۆى نووسیوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌رپرسێكى مووسڵ كه ئه‌و به‌گه‌نده‌ڵ ناوى ده‌بات، هه‌واڵه‌كه‌ى هه‌ڵبه‌ستووه.
مه‌به‌ستى ئه‌م به‌رپرسه‌ش وه‌ك نوجه‌یفى ئاماژه‌ى بۆ كردووه ئه‌وه‌یه لیژنه‌یه‌ك دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له مووسڵى كۆن بگرێن و رێ نه‌ده‌ن رێكخراوه مرۆییه‌كان له ناوچه‌كه نزیك ببنه‌وه، به پاساوى گه‌ڕانى لیژنه‌كه، ئامانجی سه‌ره‌كییش ئه‌وه‌یه به‌رپرسه‌كه به دواى پاره شارهوهكانى داعش ده‌گه‌ڕێت كه له رێگاى براكه‌یه‌وه هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م پاره‌یه هه‌یه، چونكه كاتى خۆى براكه‌ى له رێكخراوه تیرۆریستهیهكه نزیك بووه.
ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنى مووسڵ له راگه‌یاندراوێك ره‌تى كرده‌وه لاشه جێماوهكانى تیرۆریستانى داعش له مووسڵ فرۆشرابن و هۆشداریشى دا بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵانه له به‌رژوه‌ندى رێكخراوى تیرۆیستى داعش دایه.