بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م هێلی ئاسمانی فلای ئه‌ربیل
یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ستۆكهۆڵی پایته‌ختی
سوید ئه‌نجام بدات.
هێلی ئاسمانی فلای ئه‌ربیل كۆمپانیایه‌كی
فڕۆكه‌وانی كوردستانه و خاوه‌ن چه‌ندان فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و یه‌كه‌مجاره
له مێژووی كوردستان، كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی به ناوی كورد و كوردستان و به
ستافێكی كورد گه‌شتی ئاسمانی له هه‌ولێره‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیای
فلای ئه‌ربیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گه‌شته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بۆ ئۆكرانیا و ئه‌ڵمانیا
و دانیمارك و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و و
توركیا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
جیاوازی گه‌شت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هێڵه
ئاسمانییه له‌وه‌دایه، كه ته‌واوی ستافه‌كه‌ی كوردن و به زمانی كوردی
پێشوازیتان لێ ده‌كه‌ن و پێویستی و پرسیاره‌كانتان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه له كاتی
گه‌شت كردن دا، كۆمپانیاكه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌لامه‌تی گرنگترین
ئامانجه‌كانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانییه‌تی، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیای فه‌رمی و
خاوه‌نی چه‌ندان فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی له كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بێت.