پاریس سان جێرمان بەنیازە باشترین یاریزانی چێڵسی بكڕێ

:: PM:02:12:18/06/2018 ‌

یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بەڕژی كار لەسەر ئەوە دەكات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستای یاریزاناندا گرێبەستی یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەدەست بێنێ.

رۆژنامەی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی پاریس سان جێرمان تاڕادەیەكی زۆر لە گرێبەستكردن لەگەڵ نگۆلۆ كانتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی چێڵسی نزیك بووەتەوە.

یانەكە ئامادەیی خۆی پێشانداوە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بخاتە سەر مێزی سەرۆكایەتی یانەی چێڵسی بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا كانتی وەربگرێ.

سەرچاوەكە جەختی كردەوە كە رەنگە یانەی چێڵسی نەتوانێ بەرگەی ئەو دەستەوارە گەورەیە بگرێ ئەگەر كانتی خۆی بڕیاری رۆیشتن بدات.

یانەی پاریس سان جێرمان پێیوایە كانتی باشترین یاریزان دەبێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی تیاگۆ مۆتای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیتاڵی كە كۆتایی ئەم وەرزە بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م