پۆلیس: بێ هیچ كێشەیەك جەژن لە هەولێر بەرێوەچوو
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هیچ كێشەیەك لە شاری هەولێر ڕووی نەداوە.
ئەمڕۆ دووشەم 18ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە هەولێر هیچ كێشەیەك لەماوەی سێ ڕۆژی جەژن ڕووی نەداوە.
لە ناوەڕۆكی ڕاگەیەنراوەكەیدا پۆلیسی هەولێر دەڵێن، " سوپاس بۆ خوا، سوپاس بۆ دانیشتووانی شاری هەولێری خۆشەویست، لە بەرێكردنی هەر سێ رۆژی جەژن، هیچ ڕووداوێكی ئەوتۆ یا كێشەیەك رووی نەداوە كە شایەنی باسكردن بێت".
پۆلیسی هەولێر سوپاسی بۆ یەكە بە یەكەی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ و تەواوی هێزە تەناهییەكان ناردووە كە توانیان پلانە تەناهییەكان بەسەركەتوویی ئەنجام بدەن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لە جەژنەكانی چەند ساڵی ڕابردوو چەندان شەڕ و كێشەڕووی داوە و داتر لەلایەن پۆلیس و هێزە تەناهییەكانەوە كۆنترۆڵ كراوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم