ژمارەیەك خێمەی ئاوارەكانی شنگال سووتا

:: PM:03:34:18/06/2018 ‌
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم، ئاگر لە كەمپی "كەبەرتوو"ی سەر بە پارێزگای دهۆك كەوتەوە و بەوهۆیەەوە چوار خێمەی ئاوارەكان بە تەواوەتی سووتا.

هاووڵاتییەك لەناو كەمپی ئاوارەكانی كەبەرتووی شنگال بە "وشە"ی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتێكی كارەباوە ئاگر لە كەمپەكە كەوتووەتەوە و چوار خێمەی ئاوارەكانی شنگال بە تەواوەتی سووتاوە.

زیاتر گوتی، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام زیانی زۆر بە خێمەی ئاوارەكان كەوتووە، بۆیە پێویستە لایەنی پێوەندیدار هاوكار بێت بۆ دابینكردنەوەی ئەو خێمانە.

كەمپی كەبەرتوو كە ئاوارەكانی شنگالی تێدایە سەر بە شارۆكەی شێخانە و نزیكەی 20 هەزار كەس تێدا نیشتەجێن. پێشتریش چەندان جاری تر ئاگر لە كەمپی ئاوارەكان كەوتووەتەوە بەتایبەت لە وەرزی هاوین زۆرتر كەمپەكان رووبەرووی ئاگر كەوتنەوە دەبنەوە.


دهۆك/ نەوزاد هلۆری





وشە - سه‌رخێڵ هاشم