سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە
سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، خەمبارە بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیی (جەبار عوسمان) كە لە پێناو رزگاركردنی گیانی هاووڵاتییەكی گەشتیاری عەرەب خۆی كردە قوربانی.
ئەمڕۆ دووشەم 18ی حوزەیران، لە پەیامێكدا سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیی (جەبار عوسمان) كە لە پێناو رزگاركردنی گیانی هاووڵاتییەكی گەشتیاری عەرەب خۆی كردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیك گوندی ''بەرسیرین'' خنكا.
" بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو گەنجە فیداكارەی گەلەكەمان دەكەم، گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداكاری مرۆڤی كوردە، ئەمە رووداوێكی كەم وێنەیە و نیشانەیەكی ڕوونە بۆ كولتووریی بەرزی گەلی كوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵكی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری كورد" سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا وا دەڵێت.
ئاماژەی بەوە كردووە كە لە خودای گەورە داواكارە ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەكەی ببەخشێت.
وشە -
سهرخێڵ هاشم