وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كان و
بۆردمانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێڕاق و سووریا ده‌كات، كه دژی تیرۆریستان
ده‌جه‌نگن و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌مكاره‌ی هاوپه‌یمانان دژی بنه‌ماكانی
مافی مرۆڤه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی
فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له زاری ئه‌حمه‌د مه‌حجووب گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق به توندی ئه‌و پرۆسه ئاسمانیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی
شه‌ڕكه‌ر دژ به تیرۆریستان له ناوچه‌كان ده‌كاته ئامانج، له سووریا بن یان له
عێراق و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر، سه‌ركۆنه‌ی بۆردمان كردنیان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاره‌یش
به هه‌نگاوێكی دژ به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
هاتووه، داوا له ته‌واوی وڵاتان ده‌كه‌ین كه هاوڕا بن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌و گرووپه توندڕۆانه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و پشتیوانی به‌رده‌وامی یه‌كتر
بن، بۆ دیاریی كردنی ئامانجه‌كانی داعش به وردی و كاركردن و به ئامانجگرتنیان ته‌نیا
دژ به تیرۆریستانی داعش بێ.
ئاماژه‌ی داوه،
بۆردمانكردنی هه‌ر هێزێكی تر جیا له داعش له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پشتیوانی
كردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه، تا مانه‌وه‌یان زیاتر بخایه‌نێت و ڕیزه‌كانیان
ڕێك بخه‌نه‌وه و ئه‌و شكسته گه‌وره‌ی تووشی هاتوون قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه.