سه‌رچاوه‌كان دووپات
له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرووپه مافیاكانی سه‌ر به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
عێراق كه هێز و چه‌كدار و پاره‌یان له‌به‌ر ده‌سته، به ته‌واوی كه‌ناراوه
ئاوییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "خه‌لیج
ئۆنلاین"ی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، داهاتی
كه‌ناراوه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی له پارێزگای به‌سڕه به ته‌واوی
له‌لایه‌ن گرووپه مافیاكان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقه‌وه داگیركراوه،
كه له ڕێی به‌نده‌ری ئومقه‌سر بازرگانی ده‌كه‌ن و باج له‌و كه‌شتیانه‌یش وه‌رده‌گرن
له به‌نده‌ره‌كه ده‌گیرسێنه‌وه.
ئومقه‌سر گه‌وره‌ترین
به‌نده‌ری عێراقه له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌كه‌وێته نزیك سنووری نێوان
كوێت و عێراقه‌وه و له ساڵی 1930 دروست كراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌نداوه‌كانی
عێراق به‌ڕێوه ده‌برێ، كه سه‌رپه‌رشتی به‌نداوه‌كانی ئه‌بو فلوس و ئومقه‌سر و
فاوی گه‌وره و خورزوبێر، به‌سڕه‌ی نه‌فتی و مه‌عقه‌ل ده‌كات.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی
داوه، گرووپه مافیاكان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به هاوبه‌شی ئه‌و به‌نداوانه
به‌ڕێوه ده‌به‌ن و داهاته‌كه‌یشی له نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌س و
لایه‌نێك حكوومی و سوپا و سیاسیش بێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كارانه‌یان ببێته‌وه، ئه‌وا
ده‌یڕفێنن یان له‌ناوی ده‌به‌ن.
له به‌شێكی تری
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پۆلیسی ناوخۆی و ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی گومرگ و دژه
تیرۆری عێراق كه له‌و ناوچانه ئه‌ركی پاراستنی به‌نداوه‌كانیان له ئه‌ستۆیه له‌گه‌ڵ
ئه‌و گرووپه مافیایانه ده‌ستیان تێكه‌ڵاو كردووه و به ملیاران دۆلار ساڵانه
داهاتیان ده‌ست ده‌كه‌وێ و ده‌چێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ناچێته خه‌زێنه‌ی گشتی عێراقه‌وه.
سه‌لمان به‌درانی
هاورده‌كاری كه‌لوپه‌لی خۆراكی له ڕێی به‌نده‌ره‌كانی عێراقه‌وه به پێگه‌كه‌ی
ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی و گرووپێكی چه‌كداری به‌نده‌رێكیان
داگیركردووه و ئه‌وان ده‌توانن له باجی گومرگی و هه‌موو رسووماتێك بتبه‌خشن، ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ هاوبه‌شایه‌تی بكه‌یت و پاره‌یه‌كی باشیان پێ بده‌یت، ئه‌وانه‌ی خواردنه‌وه
كحوولییه‌كان ده‌هێنن كه باجێكی زۆری خراوه‌ته سه‌ر سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ ئه‌و
گرووپه مافیایانه ڕێككه‌وتوون و بێ پشكنین و باج سه‌پاندن، باری خواردنه‌وه
كحوولییه‌كان به ئاسانی ده‌رباز ده‌كه‌ن.