بەفەرمی.. بەرشەلۆنە لە گرێبەستی گریزمان شكستی خوارد

:: AM:09:54:19/06/2018 ‌

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید خاوەن ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا بەفەرمی نوێكردنەوەی گرێبەسی ئەستێرە فڕەنسییەكەی ئەنتوان گریزمانی تا ساڵی 2023 راگەیاند.

ماڵپەڕی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشكرای كرد، سەركەوتووبوون لە رازیكردنی مانەوەی گریزمان لە ریزی یانەكەیاندا تا ساڵی 2023 و كە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ئەنجام دەدات.

بەمەش یانەی بەرشەلۆنەی یەكەمی ئیسپانیا شكستی خوارد لە هەوڵەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵییەدا كە ماوەیەكی زۆر بوو هەوڵی رازیكردنی لەگەڵ دەدا.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەروەها ئاشكرای كرد كە توانیویانە گرێبەستی یاریزانێكی تریشیان نوێ بكەنەوە ئەویش لوكاس هێرناندێزی بەرگریكارە تا ساڵی 2024.

بڕیاری مانەوەی گریزمان لە ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە كاتێكدابوو كە یانەكە ماوەیەك پێش ئێستا رازی ببوو مووچە ساڵانەكەی بۆ 26 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م