دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی زیادكردنی بڕی10%ی باجی گومرگ بۆ سه‌رووی 200 ملیار دۆلار له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی جه‌نگی ئابووری له نێوان دوو گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن دووباره گرژی تێكه‌وت و حكوومه‌تی چین بڕیاری دا به سزادانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌پاندی 50 ملیار دۆلار بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئه‌مه‌ریكی، تره‌مپ كۆتا گورزی خۆی وه‌شاند ئه‌مه‌یش به زیادكردنی بڕێكی زیاتری باج و سه‌رانه بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی.
تره‌مپ له لێدوانێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له چین كرد و ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی په‌كین به‌رده‌وام بێت له زیادكردنی سزاكان و گۆڕانكاری نه‌كردن له سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت و له به‌رانبه‌ر سزاكانی قورس‌تر ده‌بێت و كۆتا بڕیاریش كاری پێ ده‌كرێت.
له مانگی ئاداری ڕابردوو، حكوومه‌تی چین و ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری توندیان خسته سه‌ر كه‌لوپه‌لی یه‌كتر و پێوه‌ندی نێوانیان ئاڵۆزی تێكه‌وت، به‌ڵام دواتر به‌پێی چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی بازرگانی پێوه‌ندییه‌كه‌یان هێور بۆوه، هاوكات دووباره كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان دوو به‌هێزترین وڵاتی دنیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی ئابووری ده‌كرێت.