فلیپۆ گراندی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانشی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی بڕیارێكی تره‌مپ بڵاو كرده‌وه و مه‌ترسییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی منداڵانی له خێزانه‌كانیان ڕاگه‌یاند.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ
ڕۆیته‌رز گراندی گوتی، حكوومه‌تی تره‌مپ به دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ناكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه.
زیاتر گوتی، پێویسته واشنتن ڕێیه‌ك بدۆزێته‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات نه‌وه‌ك سزای په‌نابه‌ران بدات، چونكه به دڵنیاییه‌وه هۆكارێكی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان جێبهێڵن و ڕوو له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر بكه‌ن، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی منداڵان له خێزانه‌كانیان ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی تره و مه‌ترسی زۆر به دوای خۆیدا دێنێت.
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی یارمه‌تیدانی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران قبوڵ بكه‌ن له وڵاته‌كه‌یان كه له‌م چه‌ند ساڵای دواییدا به‌هۆی زۆربوونی شه‌ڕ و جه‌نگ ژماره‌ی كۆچبه‌ران زیادی كردووه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داخستنی ده‌رگاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ڕووی په‌نابه‌ران ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی كرا، به‌مه‌یش چه‌ندان خێزان بێ ماڵ و شوێن مانه‌وه و منداڵه‌كانیان لێیان جیاكرانه‌وه.