له ئامارێكى فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كرد، ژماره‌ى په‌نابه‌رانی جیهان به‌رزبووته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 68 ملیۆن و پێنج هه‌زار كه‌س.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكى ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمى ئامارى په‌نابه‌ره‌كانی جیهانی راگه‌یاند و دووپاتى كردووته‌وه كه ژماره‌ى په‌نابه‌ران له ساڵى 2017 به‌رز بووته‌وه.
له‌و داتایانه‌ى كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به UNHCR ناسراوه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ى په‌نابه‌ران له جیهان به سێ ملیۆن و100 هه‌زار كه‌س زیادى كردووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه ئاشكرا كراوه كه له هه‌ر 110 كه‌سێك له جیهاندا كه‌سێك په‌نابه‌ره.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ى له ده‌ست جه‌نگ و سته‌م رایان كردووه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 25 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س، له كۆى 68 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2016 دوو ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س زیادى كردووه.
ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ن زیادى كردووه، ساڵى 2017 دا 300 هه‌زار كه‌س داواى زیاتر له ساڵى 2016 داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه، به‌مه‌ش ئه‌م توێژه‌ى په‌نابه‌ران ژماره‌یان ده‌بێته سێ ملیۆن و100 هه‌زار كه‌س.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى جۆره‌كانى تر‌ى په‌نابه‌ری، ژماره‌یان به رێژه‌یه‌كى زۆر بچووك كه‌م بووته‌وه، له ساڵى 2016 ژماره‌یان 40 ملیۆن و 300 هه‌زار بوو، كه‌چى له ساڵى 2016 ژماره‌یان ته‌نیا 40 ملیۆنه، یه‌ك له پێنجى په‌نابه‌ران خه‌ڵكى فه‌ڵه‌ستینن، ئه‌وانى تر هى پێنج وڵاتن، ئه‌وانیش سووریا و ئه‌فغانستان و باشوورى سوودان و بۆرما و سۆماڵن.