بەرشەلۆنە بەدوای بەرگریكارێكی یۆنانییەوەیە

:: AM:10:18:19/06/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵی ئەوەدایە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری گرێبەست لەگەڵ بەگریكارێكی یۆنانی بكات.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەكانی دەست پێ كردووە بۆ رازیكردنی كۆستاس مانۆلاسی بەرگریكاری هەڵبژاردەی یۆنان و یانەی رۆمای ئیتاڵی.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: مانۆلاسی 27 ساڵ پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەیە كە پێشتر راهێنەری بووە لە ریزی یانەی ئۆڵەمپیاكۆسی یۆنانی.

گرێبەستكردن لەگەڵ بەرگریكارێك لە كاتێكدایە كە ڤالڤێردی بە ئاستی یاری مینای بەرگریكاری كۆڵۆمبی رازی نییە دوای ئەوەی نەیتوانی ئاستێكی شایستە لەگەڵ یانەكە پێشكەش بكات لەو چەند یارییەی لە وەرزی رابردوودا بەشداری كرد.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م