نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە و زێڕ جێگیرە

:: AM:10:24:19/06/2018 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 19ـی حوزەیران، عەبدولرەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی "حاجی كەمال" بۆ دراو گۆڕینەوە، بۆ "وشە" نرخی دراوەكانی لە بازاڕی هەولێری پایتەختی خستەڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 750 دینار.

100 یۆرۆ: 141 هەزار و 200 دینار.

100 پاوند: 163 هەزار و 500 دینار.

100 هەزار تومەن:  19 هەزار 250 دینار.

100 لیرەی توركی:  26 هەزار دینار.

هاوكات لەبارەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان حسێن عەبدل خاوەنی زێڕینگری ئیبراهیم بۆ خوێنەرانی "وشە" نرخی زێڕی بەم شێوەیە خستەڕوو:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 247 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 218هەزار  500 دینار 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  187 هەزار 750 دینار

 پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.



وشە - رامیار جەواد