به‌هۆی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی چین و ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسێكی حكومه‌تی ژاپۆن مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئابووری جیهانی ڕاگه‌یاند.
كۆجی كاكیجی سه‌رۆكی به‌شی پیشه‌سازی ئاسن و پۆڵای حكوومه‌تی ژاپۆن له
كۆنفڕانسێكدا باسی له كێشه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن كرد و مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی ئابووری جیهانی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر وڵاتان داده‌نێت و زیانی گه‌وره به ئابووری دنیا ده‌گه‌ێنێت.
كێشه و ناكۆكییه ئابورییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڕه‌شه كردن بۆ سه‌ر سزادانی كه‌لوپه‌لی یه‌كتر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا زیاتر بوون دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئاداری ڕابردوو، حكوومه‌تی چین و ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری توندیان خسته سه‌ر كه‌لوپه‌لی یه‌كتر و پێوه‌ندی نێوانیان ئاڵۆزی تێكه‌وت.
دواتر به‌پێی چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی بازرگانی پێوه‌ندییه‌كه‌یان هێور بۆوه، هاوكات دووباره كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان دوو به‌هێزترین وڵاتی دنیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی ئابووری ده‌كرێت، له كۆتا بڕیاریشدا تره‌مپ زیادكردنی باجی به ڕێژه‌ی 10% بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی به بڕی نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار دا.