ئه‌مڕۆ سێشه‌م هونه‌رمه‌ندى كورد كاروان حه‌مید حه‌لاق، به گۆرانیه‌كى كوردى به‌شدارى كۆنسێرتێكى جیهانى ده‌كات له‌گه‌ڵ میوزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندانى جیهانى، له هۆڵه‌ندا.
كاروان پێش ده‌ست پێكردنی كۆنسێرته‌كه له پێوه‌ندییه‌كدا به"وشه"ى راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین كۆنسێرت له هۆڵى paradise له ئه‌مسته‌ردامی پایته‌خت ساز ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ی خۆی "گرنگى ئه‌و كۆنسێرته له‌وه‌دایه كه هونه‌رمه‌ندانى جیهانى وه‌ك كازم ساهیر تێیدا به‌شدار ده‌بێت".
ئه‌و كۆنسێرته له دوو ئۆركێستراى له‌یه‌كدراو پێكهاتووه كه خۆى هانده‌ره بۆ پێكه‌وه‌ژیان و خۆشه‌ویستى نێوان نه‌ته‌وه‌كان و تێكه‌ڵاوی كولتووری. كاروان زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو "ئۆركێستراى یه‌كه‌م fanfar partout 50 ژه‌نیارى هۆڵه‌ندى له‌خۆ ده‌گرێت و ئۆركێستراى دووه‌م orchestre partout كه ئۆركێستراى په‌نابه‌رانه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى باس له دۆخی په‌نابه‌ر ده‌كات و دیوێكی تری په‌نابه‌ریی پێشانى خه‌ڵكى ده‌دات كه ئه‌وانیش گوڵ و میوزیكیان خۆش ده‌وێ".
كاروان ماوه‌ی 10 ساڵه له هۆڵه‌ندا ده‌ژی، خۆی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌و كۆنسێرته‌دا وه‌ك ژه‌نیارى باڵه‌بان به‌شداره و خۆشحاڵیشی ناشارێته‌وه. خۆی ده‌ڵێ "ئامانجمان له‌و كۆنسێرته تێگه‌یشتنه له ناخى پاك و ڕووه جوانه‌كه‌ى په‌نابه‌ر".
ئه‌و میوزیكژه‌نه كورده به گۆرانى كوردى "ئه‌رێ له‌یلێ هاوار له‌یلێ" به زمانى كوردى پڕۆڤه‌ى بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه كردووه و به‌شدارى ئه‌و كۆنسێرته ده‌كات به‌و گۆرانییه.
سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى كاروان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له 2003 و ئه‌م له كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرد. ساڵى 2008 یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپى به‌ناوى "وزه‌كانى ته‌مه‌ن" بڵاو كرده‌وه، هه‌مان ساڵ كوردستانى جێهێشت و له 2009 خه‌ریكى كارى هونه‌رییه له هۆڵه‌ندا. ساڵى 2016 ڤیدیۆ كلیپێكى بڵاو كرده‌وه به‌ناوى "هه‌ژان" كه ده‌ربڕی ئازار‌و ته‌هامه‌تییه‌كانى خۆیه‌تى بۆ له‌ده‌ستدانى دوو منداڵى. له 2017 له‌گه‌ڵ ئۆركێستراى میوزیكى جیهانى كارێكى تر‌ى ئه‌نجام داوه.
تازه‌ترین كارى هونه‌رى كاروان حه‌مید حه‌لاق به‌ناوى " كوردستانه‌كه‌م" له‌گه‌ڵ ئۆركێستراى كۆرى كارى بۆ كردووه و نزیكه‌ى 100 هونه‌رمه‌ندى بیانى به‌شدارن تێیدا كه له ئاوازى هونه‌رمه‌ندى شارى كه‌ركووك عه‌دنان شه‌ویار و دابه‌شكردنى میوزیكى بافڵ سه‌رهه‌نگ و خۆیشى وه‌ك میوزیكژه‌ن به ئامێرى باڵه‌بان به‌شداره تێیدا.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى