سلێمانی.. باوكێك بە هەڵە كچەكەی كوشت

:: AM:11:05:19/06/2018 ‌
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، باوكێك لەكاتی پاككردنەوەی دەمانچەكەی گولەیەك لە دەمانچەكەی دەتەقێت و بەوهۆیەوە كچە تەمەن 34 ساڵەكەی دەكوژێت كە دایكی شەش منداڵە.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، لە ڕاگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، شەوی رابردو لەگوندی چۆبڵاغی سەر بە شارۆكەی دۆكان ژنێك بەناوی (چ، ع،ر) تەمەن 34 ساڵ كە دایكی شەش منداڵە گیانی لەدەست دا. 

لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، بەگوتەی باوكی ژنەكە لەكاتی پاككردنەوەی دەمانچەكەی دا فیشەك لەدەمانچەكەی دەرچووە و بەر كچەكەی كەوتووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس ئاشكرای كرد، پاش گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە و باوكی ژنەكە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە. 

بەردەوامی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆكاری زیادبوونی خۆ كوشتن و كوشتن لە ساڵانی پێشوو و ئەمساڵ، هەروەها زۆربوونی چەك لەماڵان بە بڕوای بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكارێكی تری زۆربوونی كوشتن و خۆ كوشتنە لە هەرێمی كوردستان، ئەمساڵیش خۆكوشتن و كوشتن بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی كردووە.



وشە - رامیار جەواد